گەڕی

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-07-09-11:53:00 - کۆدی بابەت: 3134
گەڕی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نەخۆشی گەڕی یان ئەسپێی ژێر پێست (بە عەرەبی: داءالجرب، بە ئینگلیزی: scabies) نەخۆشییەکی پێستە دروست دەبێت بەهۆی بەکتریا و مشەخۆرەوە بە ناوی کەدەگوازرێتەوە لە کەسێکەوە بۆکەسێکی تر.

گەڕی لە ئەنجامی بەکتریایەکی دیاریکراوەوە دروستدەبێت پێی دەوترێت میکرۆبی کەڕوویی. هێرش دەکاتە سەر پێست و کۆئەندامی دەمار و شوێنەکە بریندار و بەڵەکی دەکات. ئەمەش بە شێوەیەکی گشتی لەسەر هەردوو گوێ و دەم و چاو دروست دەبێت، هەروەها تووشی بەشی ناوەوەی دەم و لووتیش دەبێت.

کاتێک ئەم نەخۆشییە بگاتە و چاو پەرەبسێنی و چارەسەر نەکرێت کەسی توشبوو کوێر دەکات، دەمارە توشبووەکان لەناودەبات و پێستی پەنجەکان هەڵدەوەرن و هیچ هەستێکیان نامێنێت و ئیفلیج دەبن. 

نیشانەکانی

  • خوورانی زۆر بەزۆری لەشەواندا
  • سووربوونەوە و برین
  • خووران هەرجارێک و لە شوێنکی جەستە
  • برینداری بوونی پێست
  • نەمانی خەو 

هۆکارەکانی

  • بەکارهێنانی جل و بەرگی تووشبوو.
  • مەلەوانی کردن لە گۆم و مەلوانگە و شوێنی پیس.
  • بەرکەوتن لەگەڵ ئاژەڵدا.
  • بەرکەوتنی پێست بە پێستی کەسی تووشبوو.

دەستنیشان کردن

دیارکردنی نەخۆشییەکە بە نیشانەکان و ئامێری دێرمۆسکۆپ دەدۆزرێتەوه.

چارەسەر

  • بەکارهێنانی permithrin lotion or cream
  • بەکارهێنانی antihistamine druge
  • بەکارهێنانی Crotamiton lotion
  • خاوێن کردنەوەی جل و بەرگ بە گەرمی زۆر و خوێ.
  • لابردنی میکرۆب
  • بەکارهێنانی سابوونی کبریت
  • benzyl benzoate
  • ivermectin

تێبینی گرنگ

نەخۆشییەکە کاتی پێوستە تا بەتەواوی چارەسەر ئەبێت، بۆیە نەخۆشەکە هەست بە بێزاری و ناڕەحەتی زۆر دەکات، بۆیە چارەسەری درێژخایەن و سەختە.


سەرچاوەکان



3321 بینین